به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،"فرانسوا ئۆڵاند: سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێو ڕەسمی بیرەوەری قوربانیانی ترۆریسم لە پاریس ووتی بەرەو ڕووی زنجیرەیەک لە پەلامارەکانیی ترۆریستی بووینەتەوە کە دەمارگرژگەلێکی وەک داعش یان قاعیدە ئەنجامیان داوە .
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ، لە درێژە دا ووتی دەزگەی دادیش دەبی ڕاستەقینەکان ئاشکراو سەبەبکارەکانی سزا بدات . بە ووتەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ، مەسەلەی دانیی زیانبایی بە بنەماڵەکانیی قوربانیانی ترۆریسم یش تەنیا چەشنێک پشتگری لە بنەماڵەکانی قوربانیان و هاوخەمی لەگەڵ بەجێماوانە . سەرۆک کۆماری فەرەرنسا ، هەروەها وتی لە نۆزدەی سێپتەمبەر ی ٢٠١٥ تا بە ئێستا ٢١٥ کە س لە شارومەندانی فەرەنسا لە ناوەوە و یان دەرەوەی ئەو وڵاتە قوربانی ترۆریسم بوون .
نۆزدەی سیپتەمبەرم ساڵڕۆی پەلاماری ترۆریستی لە فڕوکه ی بەرازیل- پاریس لەساڵی ١٩٨٩ زایینی دایە .
ئەم پەلامارە ١٧٠ کوژراوی لێکەوتەوە ، کە پەنجاو چوارکەس لەوان فەرەنسەوی بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310